دژەتیرۆری کوردستان: لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو خرانە خوارەوە

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 5:10 خولەکی ئێوارە، لە نزیک گوندی دارەبەنی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.بە گوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، لە ئەنجامی خرانە خوارەوەی درۆنەکان، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان لێ نەکەوتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment