رووسیا گومانی له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌یه
ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن، كارێكی درووسته

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گومانی له جێبه‌جێكردنی پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌یه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكرێت؛ "هه‌نگاوێكی درووسته به ئاراسته‌یه‌كی راستدا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "ماریا زاخارۆڤا"، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، گوتی: "له‌و بڕوایه‌داین رێكاری واقیعیانه له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سهربازهكانیانه له عێراقدا و بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ئاماده‌یی هێزه‌كانیانه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به شێوه‌یه‌كی گشتیی. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن؛ هه‌نگاوێكی درووستیان به ئاراسته‌یه‌كی راستدا هه‌ڵناوه".
زاخارۆڤا گوتیشی: "تێپه‌ڕینی كات ده‌ریخست، بڵاوبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هیچ سه‌قامگیری و ئاشتییه‌كی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و وڵاته تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر، كه هه‌ستی پێده‌كه‌ین ناسه‌قامگیره".
روونیشیكرده‌وه، "سیاسه‌تی راگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ و ده‌ربڕینی خواستی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له وڵاتانی بیانی تا راده‌یه‌كی زۆر قسه‌ی بێ كاكڵه و له زه‌مینه‌ی واقیعدا جێبه‌جێ ناكرێت".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "به‌ڵگه زۆرن و باشترین نموونه سووریایه، له كاتێكدا تره‌مپ چه‌ندین جار وتی ده‌كشێینه‌وه، به‌ڵام پێچهوانهكهمان بینیی و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێسا و یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه".
رۆژی (30ی ئاب/ ئۆگستی 2020)، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا رایگه‌یاندبوو، پلانێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق داده‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه، كه‌ناڵی "One America News Network" له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، واشنتن ده‌یه‌وێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق له 5.2 هه‌زار كه‌سه‌وه كه‌مبكاته‌وه بۆ 3.5 سه‌رباز.