سوپای ئه‌مریكا جارێكی دیكە چه‌كدارانی حزبوڵڵای عێراقی كردە ئامانج

دواین هێرشی ئاسمانی ئەمریکییەکانیش بۆ سەر حزبوڵڵای عێراق لە 3ی ئەیلوول 202 بوو

K24 - ھەولێر:

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکا لە بۆردومانکردنی پێگەکانی حزبوڵڵا لە ناو خاکی عێراق و سووریا بەردەوامن. لە ماوەی چەند مانگی رابردووشدا وەکو پنتاگۆن ئاماژەی کردووە، بە ئامانجی لە ناوبردنی تواناکانی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ چەندین هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە.

دوای بە ئامانجکردنی بنکەی سەربازی کەیوان لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە ساڵی رابردوو لە لەلایەن حزبوڵڵای عێراقییەوە، کە بەهۆیەوە کەسێکی بە رەگەز ئەمه‌ریکی کوژرا. لە وەڵامدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە 19ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019  سێ هێرشیان لە پارێزگای ئەنبار و دوو هێرشی دیکەش لە ناوچەی ئەلبوکەمال بۆ سەر بارەگاکانی حزبوڵڵا ئەنجامداو بەو ھۆیەوە 28  چەکداری حزبوڵڵا کوژران و 48ی دیکەش برینداربوون.

لە ئەنجامی بەردەوامبوونی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە پارێزگاکانی عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمه‌ریکا جارێکی دیکە لە 13ی ئاداری 2020  ژمارەیەک پێگەی حزبوڵڵایان لە پارێزگاکانی کەربەلا، نەجەف و لە ناوچەی جورفولنەسر لە پارێزگای بابل کردە ئامانج.

دواین هێرشی ئاسمانی ئەمه‌ریکییەکانیش بۆ سەر حزبوڵڵای عێراق ئه‌مڕۆ 3ی ئەیلوول 2020 بوو، لە ناوچەی مەیادین لە سووریا، کە لە ئەنجامدا 7 چەکدار کوژران.

Fly Erbil Advertisment