ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ره‌حله‌ی پۆلێكی قوتابخانه‌یه‌كیان شكاندووه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه
گرته‌ی ڤیدیۆییان بڵاوكردبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاویكرده‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له قوتابخانه‌یه‌ك ره‌حله‌ی پۆلێكی قوتابخانه‌كه ده‌شكێنن و گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ناسراونه‌ته‌وه و رێكاری یاسایی و كارگێڕیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیەک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە
پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە تێیدا سێ قوتابی لەقوتابخانەیەک رەحلەکانی ناو پۆلێکی خوێندن دەشکێنن کە موڵکی گشتییە و ڤیدیۆی ئەو رەفتارە نەشیاوەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووه‌تەوە، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە پاش بەدواداچوون ناوی قوتابخانەکە و ناوی ئەو قوتابیانە دەستنیشانکراون، وەزیری پەروەردە بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی هەولێری راسپاردووە کە رێککاری یاسایی و کارگێڕیی پێویست لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر .
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
3 ی 9ی 2020