مێسی هۆکاری پاشگەزبوونەوەی لە رۆیشتنی لە بارسێلۆنا روونکردەوە
مێسی: بارتۆمیۆ بەڵێنەکەی نەبردە سەر
مێسی مانەوەی خۆی لە بارسێلۆنا راگەیاند و دەڵێت 'بەدرێژایی ئەمساڵ دەمویست لە یانەکە بڕۆم بەڵام بارتۆمیۆ بەڵێنەکەی نەبردە سەر'
لیۆنێل مێسی کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە دوو هەفتە بوو لەبارەی رۆیشتنی دەکران و مانەوەی خۆی لە یانەکەی راگەیاند، لیۆ لەبارەی هۆکاری پاشگەزبوونەوەی لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا دەڵێت 'دەمویست لە یانەکە بڕۆم بەدرێژایی ئەمساڵ بە یانەکەم و سەرۆکی یانەکەم دەگوت من دەمەوێت لە یانەکە بڕۆم، بەڵام بارتۆمیۆ پێی راگەیاندم ئەگەر بمەوێت بڕۆم دەبێت 700 ملیۆن یۆرۆ بدەم کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەمە ئەمەش ئەستەمە رووبدات، منیش نامەوێت لە دژی ئەو یانەیەی هەموو ژیانمە بچمە دادگا، بۆیە بڕیارمدا لە یانەکە بمێنمەوە'.
مێسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی هێرشێکی توند دەکاتە سەر بارتۆمیۆ و دەڵێت 'دەستەی کارگیڕی ئێستای بارسێلۆنا بە سەرکردایەتی بارتۆمۆیۆ کارەساتە، هیچ پلانێکیان بۆ ئایندە نییە، بارتۆمیۆ بەڵێنی پیدابووم ئەم هاوینە رێگام پێبدات بڕۆم بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر'.
مێسی دەشڵێت 'ئەوکاتەی بە خێزانەکەم گوت دەمەوێت لە بارسێلۆنا بڕۆم هەمووان گریان، تەنانەت تیاگۆ بە گریانەوە داوای لێکردم لە یانەکە بمێنمەوە'.
گرنگترین قسەکانی مێسی: