هێرش بۆ سه‌ر تاران ده‌ستی پێ كرده‌وه

هێرش بۆ سه‌ر تاران ده‌ستی پێ كرده‌وه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له چه‌ند شوێنێكی تاران ده‌بیسترێت.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه‌يان به‌وه كرد، هێرش بۆ سه‌ر تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستی پێ كرده‌وه.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان باسيان له‌وه كرد، ده‌نگی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له چه‌ند شوێنێكی تاران به‌تایبه‌تی له باكووری ئه‌و شاره بستراوه و دووكه‌ڵ به‌رز ده‌بێته‌وه.
دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ئێران لە وەڵام و هێرشەکانی بۆ سەر ئەمەریکا بەردەوام دەبێت.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، شەش مووشەکی ئاراستەی بنکەیەکی ئەمەریکی عودەید لە قەتەر کردووە. هاوکات ئۆپەراسیۆنی بەشارەتی فەتحی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەست پێ کردووە.