"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م 2 یاریزانه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن"
"ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه"
.jpg)
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ڤیناڵدۆم و دیپای گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای رۆناڵد كومانی راهێنه‌ر له گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤیناڵدۆم و دیپای سه‌ركه‌وتووبووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه راده‌گه‌یه‌نن كه هه‌ردووكیان پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كومان یارییان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، ئه‌م دوو یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كانی لیۆن و لیڤه‌رپوول له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌یان كۆتایی دێت، ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه یانه‌كانیان نه‌یانفرۆشن و له هاوینی داهاتوو ده‌توانن به‌خۆڕایی یانه‌كانیان جێبهێڵن.
مێمفیس دیپای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2017 به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مان یونایتده‌وه روویكرده لیۆن، له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نساییه‌كه له كۆی 139 یاری، 57 گۆڵ و 43 ئاسیستی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا، جۆرجینۆ ڤیتاڵدۆمی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول 187 یاری كردووه، 19 گۆڵ و 16 ئاسیستی هه‌یه.
