مەسرور بارزانی: ئێستا چاوەڕێی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقین کێشەی مووچە چارەسەر بکات

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆک وەزیران دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025ـی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێیان دەکرد بڕیارێک لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقەوە لە بەرژەوەندیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربکرێت، بەڵام بەداخەوە ئێستا دادگاکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕێی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقن تا کێشەی مووچە لە ڕووی یاساییەوە چارەسەر بکات.