مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24: دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا داناخەین
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025ـی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی نەورەس عەبدوڵلا، پەیامنێری کوردستان24ـدا لەبارەی کێشەی مووچە، ڕایگەیاند، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا داناخەن و ئامادەن هەموو کێشەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی چارەسەر بکەن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو "ئەو شاندەی بڕیارە بۆ چارەسەکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بێتە هەولێر، لە ئاستێکی بەرزدا دەبێت و تەنیا شاندێکی تەکنیکی نابێت، خۆم قسەم لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران کردووە، بەڵێنیان پێ دواین شاندێک بێت، بتوانێت بڕیار بدات و بگەن بە ئەنجامێکی ئەرێنی لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان."