مەسرور بارزانی لەبارەی داوای ئۆجەلان بۆ بینینی سەرۆک بارزانی: خاڵێکی ئەرێنییە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە بۆ یارمەتیدانی پرۆسەکە ئەوەی لە دەستییان بێت، دەیکەن.

چوارشەممە، 25-06-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان بەردەوام بۆ ئەوە بووە یارمەتی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی بدرێت و ئاشتی بەرقەرار بێت.

هاوکات لەبارەی داوای  عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ بینینی سەرۆک بارزانی؛ سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، بەخاڵێکی ئەرێنی دەیبینن و سەرۆک بارزانی بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە کە گرژی نەمێنێت و بە گفوگۆ چارەسەری کێشەکان بکرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یارمەتیدانی پرۆسەکە ئەوەی لەدەستییان بێت دەیکەن.