شووتیی دەشتی شارەزوور هەناردەی بازاڕەکانی عێراق دەکرێت

لە دەشتی شارەزوور وەرزی پێگەیشتنی شووتییە و هەزاران دۆنمی زەوی لەو سنوورە بە شووتی چێندراون. 

چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، زاگرۆس عوسمان، جووتیاری دەشتی شارەزوورە و چەندان دۆنم زەوییەکەی بە شووتی چاندووە، بە کوردستان24ـی گوت: ئەمساڵ 10دۆنم زەوی بە شووتیم چاندووە، ڕۆژ هەیە پێویستیم بە 20 کرێکارە بۆ لێکردنەوەی شووتییەکان و دواتر ڕەوانەی عەلوەکانی دەکەین، هەروەها لە کاتی پێگەیشتنی شووتی، هەلیکار بۆ ژمارەیەکی زۆری کرێکار دروست دەبێت.

جوتیاران باس لەوە دەکەن، شووتی دەرمانکراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت و ڕەنگ و تامێکی زیاد لە پێویستی هەیە.

جوتیارانی دەشتی شارەزوور هەزاران دۆنم زەوییان بە شووتی چاندووە کە تامە شیرینەکەی بووەتە هۆی ئەوەی خواستێکی زۆری لەسەر بێت. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment