مەسرور بارزانی: نزاکارین لە خوای گەورە ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و کۆتاییهاتنی شەڕ بێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی نوێی کۆچی لە هەموو موسڵمانان پیرۆز دەکات و دەڵێت: نزاکارین لە خوای گەورە ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و کۆتاییهاتنی شەڕ بێت.
پێنجشەممە، 26-06-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی بڵاو کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: " به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی (1447)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم."
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە "نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی 1447، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم.
نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت.
ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و بەختەوەریدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/6/26