لە 49%ـی پرۆژەی شەقامی دووسایدی حاجی ئۆمەران تەواو بووە
پڕۆژه‌ی شەقامی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران كه به شێوازێكی پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌پرۆژه ستراتیجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران. درێژی پرۆژەکە دوو كیلۆمه‌تر و نیوه و پانییه‌كه‌ی 25 مه‌تره، له‌مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له كه‌شی فێنكی ئێره كاره‌كان گه‌رموگوڕن، به‌درێژایی دوو كیلۆمه‌ترو نیو کار لە ڕێگاكه ده‌كرێت، كۆمپانیای جێبه‌جێكار ئامانجیه‌تی به‌ر له واده‌ی دیاریكراو پڕۆژه‌كه ته‌واو بكات، پرۆژه‌ی شەقامی دووسایدی شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانه، دانیشتوانی شاره‌دێیه‌كه دڵخۆشن به پرۆژه‌كه و له‌جێبه‌جێكردنیشی ڕازین.
ئیبراهیم حوسێن، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی گوت: دروستکردنی ئەم شەقامە شتێکی جوانە و دیمەنێکی نایاب دەداتە شارەدێی حاجی ئۆمەران، هەروەها ڕێگاکە فراوان دەبێت هەم بۆ گەشتیاران و هەم بۆ خەڵکی ناوچەکە، جگە لەوەش ئێرە مەرزێکی نێودەوڵەتییە.
كه‌مال عه‌زیز، هاووڵاتی گوتی: ئەم دووسایدە، سوودێکی زۆری بۆ گەشتیاران و دانیشتوانی حاجی ئۆمەران هەیە.
به‌ستانداردی جیهانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه.
جوتیار كاكه‌یی، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشت، دەڵێت: دوو چین قیڕمان هەیە، لەبەر ئەوەی زەوی ئەو ناچەیە ڕۆدەچێت، بەدرێژایی شەقامەکە 50 سانتیمەترمان پرۆفیل کردووە، بۆ ئەوەی بەرگریی شەقامەکە زیاتر بێت.
پرۆژه‌ی دووسایدی حاجی ئۆمه‌ران درێژیه‌كه‌ی دوو کیلۆمه‌تر و نیوه و له مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو كه‌وتووەته بواری جێبه‌جێكردن، له‌سه‌دا 49ـی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌و بڕیارە مانگی 10ـی ئه‌مساڵ تەواو بکرێت.
وێڕای گەمارۆی ئابوری و نەناردنی مووچەوشایستەداراییەکان لەلایەن بەغداوە بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستەوەستان نەبووە و بەردەوامە لەبنیادنانی ژێرخانێکی پتەو لەبواری خزمەتگوزاری و ئاوه‌دانی.