هۆڵەندا تەنیا لە بەرانبەر یەک یۆرۆ، 18 فڕۆکەی F-16 دەداتە ڕۆمانیا

فڕۆکەیەکی ئێف - 16
فڕۆکەیەکی ئێف - 16

بە مەبەستی بە‌هێزکردنی هێزی ئاسمانییەکەی، هۆڵەندا لە بەرانبەر یەک یۆرۆ، 18 فڕۆکەی F-16 دەداتە ڕۆمانیا.

میدیاکانی ڕۆمانیا بڵاویان کردووەتەوە، حکوومەتی هۆڵەندا بڕیاری داوە، 18 فڕۆکەی جەنگیی ئێف – 16 لە بەرانبەر تەنیا یەک یۆرۆ، بداتە ڕۆمانیا. 

بە گوێرەی میدیاکانی ڕۆمانیا، پێدانی ئەو فڕۆکە جەنگییانە، بە مەبەستی بەهێزکردنی هێزی ئاسمانیی ڕۆمانیا و پشتیوانیی زیاتری هاوپەیمانیی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ)ـیە. 

بڕیارە گرێبەستی پێدانی ئەو فڕۆکە جەنگییانە، لە پەرواێزی بەڕێوەچوونی لوتکەی ناتۆ لە لاهای، لە نێوان نیکوسۆر دان، سەرۆکی ڕۆمانیا و ئیونۆت مۆستیانۆ، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، ئیمزا بکرێت. 

بە پێدانی ئەم فڕۆکە نوێیانە، ڕۆمانیا دەبێتە خاوەنی 70 فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف – 16 و بڕیارە بەم زووانە لە لایەن چەند فڕۆکەوانێکەوە ڕاهێنانیان لەسەر بکرێت. 

ڕۆمانیا، یەکێکە لە ئەندامەکانی ناتۆ و دەکەوێتە سەر دەریای ڕەش، ئەمەش وای لێ دەکات ببێتە شوێنێکی ستراتیجی بۆ ڕاهێنانی بەرگریی ئاسمانی.

 
 
Fly Erbil Advertisment