مستەفا بالی: رەنگە تورکیا هێرش بکاتەوە سەر رۆژئاوای کوردستان
"هەسەدە بە هەردوو رێککەوتنەکە پابەند بووە"
K24 - رۆژئاوای کوردستان
به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگه‌یاند، رەنگە سوپای توركیا جارێكی دیكه هێرش بكاته‌وه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان. "ئەگەر تورکیا ئەم کارە بکات، هێزەکانمان به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن".
مستەفا بالی، دووپاتیکردەوە ئەوان پابه‌ندی هه‌ردوو رێككه‌وتنی رووسیا و ئه‌مەریكا ده‌بن سه‌باره‌ت ئاگربه‌ست، داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە کوردستان24ـیش ئامادەی بوو، مستەفا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگەیاند "ئەرکی ئێمە وەک هێزەکانی سووریای دیموکرات، پاراستنی دەڤەرەکە و تەواوی پێکهاتەکانە، لە هەر شەڕێکی پێشبینیکراو".
دوو رێککەوتنەکەی مستەفا بالی باسیان دەکات، پێکدێن لە: رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کە بەهۆیەوە ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی"ـیی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات، هەروەها رێککەوتنی سۆچی لەنێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، کە بەهۆیەوە هێزەکانی هەسەدە لەسەر سنووری تورکیا کشانەوە.
به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هەسەدە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جەختی کردەوە لەوەی "هاوپەیمانەکانی ئێمە، هەم ئەمەریکا و هەم هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەروەها رووسیاش لە لای خۆیەوە دەزانن، هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکان بووە و دەبێت ئەوانیش ئەو بەرپرسیارییەتییە لە ئەستۆی خۆیان بگرن".
هـ.ر.