وان.. لە سێ ساڵدا 226 قوتابخانە دروستکراون

لە ماوەی سێ ساڵدا 226 قوتابخانە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان دروستکراون، 20 قوتابخانەش لەژێر تەواوبووندان، پێشبینی دەکرێت بۆ وەرزی خوێندنی 2025-2026 تەواو بکرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، ئۆزان باڵچی، پارێزگاری وان ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان بۆ خوێندنی ساڵی2025-2026، دەست پێکراوە، لە پارێزگای وان کەرتی پەروەردە پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی کە دەبینین لە ماوەیی سێ ساڵدا ئەو ژمارە زۆرەی قوتابخانە دروستکراون و 20 قوتابخانەی دیکەش بۆ وەرزی ئەمساڵی خوێندن تەواو دەکرێن.

پارێزگای وان باسی لەوە کرد، کاری لەپێشینەی ئەوان وەبەرهێنان و پشخستنی زیاتری پەروەردەیە، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری منداڵ و گەنجەکان بکەین.

تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2018، لەو پارێزگایە 402 قوتابخانەی ناوەندی و 878  قوتابخانەی بنەڕەتی هەبووە، ڕێژەیی خوێندەواریی لەو پارێزگایە 93٪.

 
Fly Erbil Advertisment