دیندار زێباری: زیاتر لە چوار هەزار کەس به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەڵێت، ئاماره‌كانی تایبه‌ت بە مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی نیگه‌رانین و پێویستی به هه‌وڵی زیاتری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بڵاویکردەوە، تاوەکوو ئێستا چوار هەزار و 636 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماددەی هۆشبەر له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم ده‌ستگیركراون و له80%ی به‌كارهێنه‌ران له ره‌گه‌زی نێرن و ته‌مه‌نی زۆربه‌یان له نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایه.
دیندار زێباری، ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌وانه‌ی تەمەنیان لە سه‌رووی 35 ساڵین، رێژه‌یان 6%ـه و ئه‌وانه‌ش كه ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵییه، رێژه‌ی 4%ـه. هه‌روه‌ك ره‌گه‌زی مێیینه‌ش 10%ی كۆی حاڵه‌ته‌كان له ته‌مه‌نی جیاواز پێكده‌هێنن سه‌رجه‌میان هاووڵاتی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دیکەن.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باسی لەوەش کرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2019ـه‌وه ستراتیژیه‌تێكی سێ ره‌هه‌ندی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌وانیش: به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسا، چڕكردنه‌وه و فراوانكردنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌ره‌وپێشبردن و به‌هێزكردنی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ری و دووباره شیاندنه‌وه‌یان و گوتیشی: دیارترین هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پلانه، كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتووی چاره‌سه‌ری بوو له ساڵی 2023 و به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
26ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دانراوە و ساڵانە لەو ڕۆژە لە هەرێمی کوردستان چەندین هەڵمەتی جیاوازی هۆشیاری بڵاودەکرێنەوە.