گەورەترین ئاڵای بەردینی کوردستان لە هەولێر دروست کرا
گەورەترین ئاڵای بەردینی کوردستان بە ڕووبەری چوار هەزار مەتر لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دروست کرا.
شەممە، 28ـی حوزەیرانی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: گەورەترین ئاڵای کوردستان بە بەرد لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دروست کراوە.
هەروەها ئاماژەشی داوە، ڕووبەری ئاڵاکەی چوار هەزار مەتری دووجایە، بەمەش کاتێک گەشتییاران دێنە هەولێر، لە ناو فڕۆکە، بە ئاسمانەوە ئاڵاکە دەبینن.
پارێزگاری هەولێر باسی لەوەش کرد، دروستکردنی ئەو ئاڵایە لە چوارچێوەی ڕازاندنەوەی شاری هەولێر و بینینی دیمەنێکی جوانی پڕاو پڕ لە گوڵ و گوڵزار و سەوزاییە.