مێسی دەیەوێت مێژوویەکی نوێ تۆمار بکات

ئەمڕۆ لە بەردەوامی یارییەکانی قۆناغی شازدەی مۆندیالی یانەکان، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا و ئینتەر مەیامی میوانداری پاڵەوانێتیەکە، له یاریگه‌ی مێرسیدیس بێنز رووبه‌ڕووی یەکتری دەبنەوە.
پاریس سانجێرمان لە کۆی سێ یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان، توانی دوو بردنەوە و دۆڕانێک تۆمار بکات و به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م گه‌یشته قۆناخی شازده و ئینته‌ر مه‌یامیش پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
عوسمان دێمبێلی هێرشبەری یانە فەڕەنسیەکە کە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2025، له پێكانه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌یه. له ئینته‌ر مه‌یامیش هیچ پێكان و راگیراوێك نییه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه لیۆنێل مێسی ئاماده‌یه.
مێسی رووبه‌رووی یانه‌كه‌ی پێشووی خۆی ده‌بێته‌وه و یه‌كه‌مجاره له مێژوو مێسی به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی پێشووی خۆی یاریی بكات. لیۆ کە پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا ناسناوی مۆندیالی یانەکانی بردووەتەوە، دەیەوێت لەگەڵ دووەم یانە ئەو ناسناوە بەرزبکاتەوە.
پاریس سانجێرمان ئه‌زموونی تیپه ئه‌مریكییه‌كانیانی هه‌یه و له قۆناخی كۆمه‌له‌كان رووبەڕووی یانەی ستاتێلی ئەو وڵاتە بونەوە و به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، بۆیە ئەمە دووەمجارە رووبەڕووی نوێنەرانی ئەمریکا دەبنەوە.
پاریس سانجێرمان له دواین 11 یاریی قۆناخی كرانه ده‌ره‌وه نه‌دۆڕاوه و هه‌شت سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، ئینته‌ر مه‌یامیش له دوایین شه‌ش یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان نه‌دۆڕاوه و سێ سه‌ركه‌وتنیشی تۆمار كردووه، به‌ڵام له دوایین 13 یاریی ته‌نیا له یه‌ك یاریی گۆڵه‌كه‌یان به خاوێنی هێشتووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا پاریس سانجێرمان له دوایین پێنج یاریی ته‌نیا یه‌ك گۆڵی لێكراوه.