دیزاینی ئایفۆن 12 ئاشکرا دەکرێت

باس لە تایبەتمەندییەکانی دەکرێت

K24- هەولێر:

ماڵپەڕی فۆربێس،  دیزاینی پێشبینیکراوی ئایفۆن 12ـی بڵاوکردەوە و چەند زانیارییەکیشی لەبارەوە ئاشکرا دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئایفۆن 12 پڕۆ و پڕۆ ماکس جیاوازیان لە خزمەتگوزاری 5G هەیە و پڕۆ ماکس زیاتر خزمەتگوزارییەکانی 5G بەردەست دەخات.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، خزمەتگوزاری 5G لە ئایفۆن لە هەموو وڵاتێک سەرەتا بەردەست نابێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هەیە ماوەی کارکردن و تەمەنی باتری ئایفۆنە نوێیەکە بەهۆی زۆری تایبەتمەندی نوێ، وەکو پێویست نەبێت، لەبارەی کاتی بڵاوکردنەوەی ئایفۆنە نوێیەکە، ماڵپەڕەکە هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە.