توێژینەوەیەک: داپۆشینی خواردن بە نایلۆن کاریگەریی لەسەر تەندروستیی دروست دەکات
توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرای کردووە، داپۆشینی گۆشت و میوە و سەوزە بە نایلۆن و پلاستیک، خواردن پیس دەکات و کاریگەریی لە تەندروستیی مرۆڤ دەکات.
هەروەها توێژینەوەکە دەری خستووە کە گەردیلە پلاستیکییە وردەکان وەک شووشە و پەرداخە شووشەکان، لە قاپی کانزایی پلاستیکیدا هەن و تێکەڵی خواردنەکان دەبن.
لیزا زیمرمان، توێژەری سەرەکی ئەم لێکۆڵینەوە زانستییە، لە گۆڤاری Science of Food NPJ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تێکەڵاوییەی لە ئەنجامی هەڵپچڕاندن و داپۆشینەوەی نایلۆن و پلاستیکی ڕوون کە چەند جارێک دووبارە دەبێتەوە، ڕێژەیەکی زۆر لە پلاستیکی ورد و نانۆیی دەکەوێتە سەر خواردن و خواردنەوەکان.
زیمرمان کە بەرپرسی پەیوەندییە زانستییەکانە لە دامەزراوەی "Food Packaging Forum" لە سویسرا کە پەیوەستە بە توێژینەوە لەبارەی ماددەی کیمیایی و ئەو کەرەستانەی دەخرێنە سەر خواردن، یاخوود خواردنیان پێ دادەپۆشرێن، ئاشکرای کردووە، هەر جارێک نایلۆنی سەر خواردنەکان هەڵپچڕێنن و دایبنێنەوە، گەریدیلەی زۆر وردی پلاستیکی وەک شوشە دەکەوێتە سەر خواردنەکان و کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، توێژینەوەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، ئەو گەردیلە شوشەییانە دەکەونە سەر خواردنەوەکانی وەک شەربەت، ماسی لەقوتوو نراو، برنج، ئاوی بوتڵ، کیسەی چا، خوێی چێشت، خواردنی ئامادە، خواردنەوەی گازی.