سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق مه‌رسوومی دانانی سه‌رۆكی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌ركرد

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق مه‌رسوومی دانانی دادوه‌رێكی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشوو ده‌ست به‌كار بێت.
دووشه‌ممه، 30ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق مه‌رسوومی بۆ دانانی مونزیر ئیبراهیم حوسێن، به سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی له شوێنی جاسم محه‌ممه‌د عه‌بوود ده‌ركرد.
یەکشەممە، 29ـی حوزه‌یرانی 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا، پەسەندکردنی داواکاریی خانەنشینبوونی دادوەر جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە، ڕاگەیاند.
ئاماژه به‌وه‌ش كرابوو، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقی بۆ شوێنی دادوەر جاسم عەبوود کاندید کردووه.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق باسی لەوەش کردبوو، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئاگادار کراوەتەوە تا مەرسوومێکی کۆماری بۆ دەستنیشانکردنی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن، له‌داكیبووی ساڵی 1963ـی به‌غدا، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دەربکات.