"هیگواین ماڵئاوایی له یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌كات"
برای هیگواین له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس ده‌ستی به گفتووگۆ كرد
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گۆنزالۆ هیگواین له ئیتاڵیایه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه ئارجێنتینیه‌كه بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكی.
تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵیه بڵاویكرده‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هیگواین كه نیكۆلاسی برایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م ئه‌ستێره ئارجێنیتنیه و گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكی، كه ئه‌م یانه‌یه له‌لایه‌ن ده‌یڤد بێكهامی ئینگلیزیه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.
گرێبه‌سته‌كه‌ی هیگواین له هاوینی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت و مووچه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌گاته ٧ ملیۆن یۆرۆ، ئاندریا پێرلۆی راهێنه‌ریش به یاریزانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه له پلانه‌كانی نییه بۆ وه‌رزی داهاتوو.
هیگواینی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ریڤه‌ر پله‌یت پێگه‌یشتووه، بۆ یه‌كه‌مجار له 2007 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، پاشان یانه‌كانی ناپۆلی، میلان و چێڵسی تاقی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له كۆی 149 یاری، 66 گۆڵ و 16 ئاسیستی كردووه.