تونجهر باکرهان: ئامانجی ئێمە ئەوەیە کورد مافە دیموکراسییەکانی وەربگرێت و تورکیا دیموکراسیی بێت

تونجهر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەكسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) له ههڤپهیڤینێكی تایبهتی كوردستان24 كه له لایهن دلۆڤان عیمادهددین، ئاماده كراوه، باس لهوه دهكات، پێشهاتە نێوخۆیی، ناوچەییهكان و ڕووداوهكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی وای لە حكوومهتی توركیا کردووه، دووبارە پرۆسەی ئاشتیی دەستپێبکاتەوە؛ دهشڵێت، ئامانجیانە پرسی کورد لە ڕێگای دیموکراسییەوە چاره بکەن.
كوردستان24: جیاوازی نێوان پرۆسهی ئهمجارهی ئاشتی لهگهڵ پرۆسهكانی دیكه چییه و پێتان وایه، پرۆسهكهی ئهمجاره سهركهوتوو بێت؟
تونجهر باکرهان: بەڵێ ڕاست دەکەن، پێشتریش دەستپێشخەری هەبووە بۆ پرۆسەی ئاشتی، لە نێوان ساڵەکانی 2013 بۆ 2015 پرۆسەکە بەجیددی بەردەوام بوو، کاری بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە بەردەوامی پێنەدرا بە هۆکاری نێوخۆیی و دەرەکی گرفت ڕووی دا. لەوانەیە حکوومەت و دەسەڵاتیش بەهۆی ئەنجامی ڕاپرسییەکانی هەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگی هەڵبژاردنەکان کە لە ڕووی ئەوانهوە هیچ سوودێکی نەبووە بۆیان، پرۆسەکەیان سڕ کرد، لەو کاتەوە تا ئێستا تورکیا هیچ ئاسوودەیی و ئارامییەکی بەخۆی نەبینیوه و زەمینەی ڕووبەووبوونەوەکان فراوان بوو، مرۆڤەکان گیانیان لەدەست دا و لە هەر لایەکی تورکیا تابووتەکان هەڵدەگیران، تورکیا ئابووری و هێزەکەی لە دوای 2013 و 2015 لە دژی کپکردنی بزووتنەوەی کورد و پرسی دیموکراسی کورد بەکار هێنا، هیچ ڕێگایەک نەمایەوە کە تاقی نەکاتەوە، هیچ زوڵمێک نەما کە بەکاری نەهێنێت. لە ڕاستیدا هێزەکەی لەنێو خۆی وڵاتدا لەدەست دا و لە ڕووی ئاستی نێودەوڵەتیش پێگەی لەدەست دا و لە دەرەوەی هاوکێەشەکان مایەوە، پێگەی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتی لەدەستدا و لە گرنگیپێدانی وڵاتانی ڕۆژئاواش و بەها دیموکراسییەکان دوورکەوتەوە، بۆیە پێشهاتەكانی نێوخۆ، ناوچەیی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی، وای لە دەسەڵات کرد دووبارە پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمە لە ڕووی ئێمەشەوە گرنگە، ئێمە لەسەرتاوە وەک پارتەکەمان دەیڵێین ئەم پرسە لە بڕی شەڕ و گرژی، بە ڕێگای دانوستانی دیموکراسی و لە زەمینەیەکی دیموکراسیی دەبێت چارەسەر بکرێت، ئێمە لەگەڵ دانوستانین و پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، ئەم قۆناغەی کە پێی گەیشتووین زۆر گرنگە، ئەو لایەنانەی کە پێشووتر پاڵپشتییان لە پرۆسەی ئاشتی نەکردووە، ئەمڕۆ خوازییارن کە پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، پێشووتر بەڕێز دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەم پرۆسەیە بوو، هەروەها جەهەپەش پاڵپشتیکاری ئەم پرۆسەیە نەبوو، هەر بۆیە زۆرینەی کۆمەڵگا و زۆرینەی پارت و سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان دەبینین بەشێوەیەکی باش پاڵپشتی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە دەکەن، بۆیە ئەمە ئومێدی زیاترمان پێدەدات کە پرۆسەکە بەئەنجام دەگات، ئەگەر جیددیبوونێک هەبێت و هەنگاوی پێویست بۆ پرۆسەکە بنرێت، وای بۆ دەچین دەگاتە قۆناغێک و خاڵێکی باش و ئەمەش ئومێدی ئێمەیە و کاری بۆ دەکەین.
كوردستان24: ئهم ڕێككهوتنه له توركیا به ڕێككهوتنی توركیای بێتیرۆر دهناسێنرێت، پێت وایه ئهم ڕێككهوتنه به تهنیا لهگهڵ پهكهكهیه، یاخود خهباتی سیاسی و مهدهنیش بهشێك دهبێت له ڕێككهوتنهكه؟
تونجهر باکرهان: ئەمە گرنگ نییە کە دەسەڵات چی ناوێک لە پرۆسەکە دەنێت، پرۆسەکە ئەوەیە کە بگەین بە ئاشتی و چارەسەری، ئێمەش ناومان لە پرۆسەکە ناوە "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" بۆیە بە بۆچونی ئێمە زیاد لە ناوەکەی، نێوەڕۆک و ئامانجی پرۆسەکە و ئەو هەنگاوانەی کە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دەنرێت پێویستیترە، هەروەها ئەو زمانەی بۆ پرۆسەکە بەکاردەهێندرێت و هەنگاوە کردەییەکان گرنگترە لە ناوەکەی. بەڵێ هەروەکو دەزانن ئەم پرۆسەیە لەنێوان دەسەڵات و بەرێز ئۆجەلان بەڕێوەدەچێت، ئێمەش لایەنێکین لەم کارە، بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە بەرپرسیارییەتیەکی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی پەرلەمان و یەکێک لە گرنگترین شوێنەکانە کە تیایدا پرۆسەکە هەنگاو بنێت، بەبێ پەرلەمان پرسی کورد چارەسەر نابێت، چونکە پەرلەمان دەتوانێت چاکسازی یاسایی و دەستووری بۆ پرۆسەکە ئەنجام بدات، هەربۆیە ئەگەر لایەکی پرۆسەکە دەسەڵات و بەرێز ئۆجەلان بن، لایەکەی دیکەشی پارتە سیساییەکان و ئێمەین. پرۆسەکە پرۆسەی تورکیایە، دەبێت بەم شێوەیە سەیری بکرێت کە هەمووان دەتوانن رۆڵی ئەرێنییان هەبێت بۆ پرۆسەکە و پاڵپشتی گرنگی هەبێت، ئەگەر پرۆسەکە لەنێوان بەرێز ئۆجەلان و ئاکپارتیدا بەڕێوەبچێت، کەموکوڕی دەبێت، هەر بۆیە لەرێگای ئێمەوە بەڕێز ئۆجەلان دەیەوێت گشت لایەنە ئۆزپزسیۆنەکان و کۆمەڵگا بەشدار بن لە پرۆسەکە، هەر پرۆسەیەک لایەنەکانی کۆمەڵگا و ئۆپزسزیۆن تیاییدا بەشداربن بە سەرکەوتنت کۆتایی دێت، ئەمە لە 2013-2015 ئەنجام نەدرا و سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە لە پرۆسەی ئێستادا هەوڵ بۆ ئەمە دەدەین. لایەنەکانی کۆمەڵگا، لایەنە سیاسییەکان، لایەنە دینامیکییەکان، کورد، عەلهوی، گەنجان و ئافرەتان و دەسەڵاتیش دەبێت بەشێکی پرۆسەکە بن. ئەگەر پالپشتی تەواوی کۆمەڵگا و ئەم لایەنانە بەدەستبهێنین بەدڵنیاییەوە هیچ هۆکارێک نامێنت تا پرۆسەکە سەرکوتوو نەبێت.
كوردستان24: دهوترێت ئهم ڕێككهوتنه قۆناغ به قۆناغ جێبهجێ دهكرێت، بۆ نموونه ئێستا پهكهكه چهكی داناوه، دواتر حكوومهت ههندێك ههنگاو دههاوێژێت، بهڵام گلهیی لهسهر حكوومهتی توركیا كه تا ئێستا هیچ ههنگاوێكی نهناوه، بۆ نموونه دهگوترێت بۆ چی زیندانیانی سیاسی ئازاد ناكات؟
تونجهر باکرهان: بێگومان پرسێکی 100 ساڵە بەسێ، چوار و پێنج مانگ چارەسەر نابێت، پێوستی بەوەیە قۆناغ بە قۆناغ هەنگاو بنێت و هەمووشی لە یەک کاتدا نابێت، پێویستە رەزامەندی تەواوەتی کۆمەڵگا بەدهستبهێنیت، لە پەرلەماندا کۆدەنگییەکی گشتی بەدەست بهێنیت، چاکسازییە یاساییەکان بۆ پرۆسەکە بنرێت، بۆیە ئەمە نامۆ نییە کە پرۆسەکە هەنگاو بەهەنگا بەردەوام بێت، لە هەموو پرۆسەکانی چارەسەری لە جیهاندا ئەم شێواز و هەنگاوانە دەگیرێتە بەر. تورکیا دەتوانێت چی هەنگاوێک بگرێتە بەر؟ بێگومان بۆ دڵنیایی دروستکردن لەبەرامبەر ئەو کەسانەی کە متمانەیان بەپرۆسەکە نییە، ئەوانەی متمانەیان بەدەسەڵات نییە، بەرامبەر ئەوانەی کەوا بیردەکەنەوە بەهۆی هەنگاوەکانی دەسەڵات لەرابردوودا ئەم پرۆسەیە سەرکەتو نابێت، دەتوانێت هەنگا و چاکسازی یاسایی بنێت. بۆ دروسترکردنی متمانەیەک دەتوانێت زمانێکی گونجاوتر بەکاربهێنێت. وەک دەزانن پرس و کێشەی زیندانەکانی تورکیا لە گەورەترین کێشەکانی تورکیاییە، ئەوانەی قسەیەکییان کردووە خراونەتە ژورەوە، ئەوانەی لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون خراونەتە ژوەرەوە، بەهەمانشێوە ئەوانەی رەخنەیەکییان گرتووە. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە هەنگاوی باش بنێت پێویستە دۆخی زیندانییان چارەسەر بکرێت، پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ ئازادکردنی ئەم جۆرە زیندانییانە. بە دەیان هەزار کەس هەن بەهۆی دادوەری تاک لایەنە ناچار بوون کۆچ بۆ دەروە بکەن، ئەوان هاوڵاتی تورکیان و خێزانەکانییان لە تورکیان، پێویستە چاکسازیی یاسایی ئەنجام بدرێطتبۆ ئەوەی ئەم کەسانە بتوانن بگەرێنەوە تورکیا. گرنگرتین بابەت ئەوەیە ئەگەر چەکەکان دادەندرێت پێویستی بەوەیە بناغەی یاسایی بۆ ئەمە بدۆزرێتەوە، چەکەکان رادەستی کێ دەکرێن؟ کێ چاودێری پرۆسەکە دەبێت؟ ئەوەی چەکاکان دادەدنێت چۆن دێتە نێو کاروباری سیاسیی و نێو کۆمەڵگاوە، بۆیە هەموو ئامانە پێویستی بە چوارچێوەی یاساییە و بۆ ئەمەش دەبێت دەسەڵات هانگاوی متمانەپێکەر بنێت و کار بکات بۆ ئەو پرسیارانەی کە دروستبوون لەبارەی پرۆسەکە. لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو کۆمسیۆنێکی پەرلەمانی بۆ پرۆسەی ئاشتی دادەمەزێت، لەئەگەری دامەزراندی کۆمیسیۆنەک و دانانی چەکەکان، ئەو هەناگوانەی کە پێویستە بۆ پرۆسەکە، داواکارییەکانمان و نەخشەرێگایەک دیاری دەکرێت لەلایەن پارتەکەمانەوە بۆ پرۆسەکە .
كوردستان24: ئهم ڕێككهوتنه لهگهڵ دهوڵهتی توركیایه یان لهگهڵ ڕهجهب تهیب ئهردۆغانه؟ بهتایبهتی كه ئێمه دهبینین مهههپه و جهههپه پێشوازیی له پرۆسهكه دهكهن، بهڵام زۆر جار جهههپه دهڵێت، ئهردۆغان دهیهوێت ئهم پرۆسهیه له بهرژهوهندیی خۆیدا بهكار بهێنێت.
تونجهر باکرهان: ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەک نییە کە دووبارە ئەردۆغان هەڵبژێردرێتەوە، تورکەکان نابنە پارچەیەکی پرۆسەیەکی لەم جۆرە، پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسێکی 100 ساڵە لە پارتە سیاسییەکان و هەمو شتێک گەورەترە و پێش هەموو شتێکە، لە سەرووی پارتەکانەوەیە. ئێمە ئامانجمانە پرسی کورد لە رێگای دیموکراسییەوە چارەسەر بکەین، هەڵژاردن بابەتێکی دیکەیە و هەڵبژاردنی کەسێک لە توانای ئێمەدا نییە و ئەمە پەیوەندی نییە بەوەی ئێمە لەگەڵ کێ دەوەستین، تورکیا 86 ملیۆن کەسە، واتە لەهەڵبژاردندا خەڵک کێ هەڵبژێرێت ئێمە رێزییان دەگرین، وای بۆ دەچم هەم ئەردۆغان و ئاکپارتیش نزم نابنەوە بۆ ئەم ئاستە و پرۆسکەیان بۆ ئەم ئامانجە دەستپێکردبێت. ئەم قسانە وەک هەڵە تێگەیشتنێک دەبینم. ئەگەر ئێمە لهسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشین ئەمە ناگەیەنێت کە ئێمە پاڵپشتی لایەنێکین، ئێمە لایەنگری ئەردۆغان و هیچ لایەنی دیکەش نین. ئێمە لایەنێکی سەربەخۆین و دەمانەوێت بگەین بەدەسەڵات و سیاسەتێکی بێلایەنانە بەڕێوەدەبەین لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکەش لایەنگری هیچ لانێک نەبووین.
كوردستان24: زۆر جار باس لهوه دهكرێت، دهستووری ئێستای توركیا دهستكاری بكرێت یاخود دهستوورێكی نوێ دابنرێت، لهم ڕێككهوتنه هیچ باس لهوه كراوه، ماددهكانی یهك، دوو، سێ و چوار و 69ـی توركیا دهستكاری بكرێت؟
تونجهر باکرهان: لە ماوەیەکی کورت چارەسەکردنی کێشەکان نایەنە ئاراوە، وەک رامگەیاند پرسێکی 100 ساڵەیە، بەڵام ئێمە کێشەمان نییە لەگەڵ پایتەخت و ئاڵا و سیمبۆلەکانی تورکیا، کێشەکەی ئێمە ئەوە نییە کە کوێ دەبێتە پایتهخەت، یان ئاڵا چی رەنگێک دەبێت، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کورد مافە دیموکراسییەکانی وەربگرێت و توکیا دیموکراسی بێت، ئێمە هیچ کێشیەکمان لەگەڵ سیمبۆلەکان نییە، کێشەمان لەگەڵ کۆماریبوونی تورکیا نییە، بەڵکو دەمانەوێت کۆمارەکە بەرەو دیموکراسیبوون هەنگاو بنێت. بۆیە بەشێک لەو قسانەی کە دەکرێت بۆ کردنەوەی دەرگای دژایەتی لەگەڵ لایەنە نەتەوەپەرستەکان و نیشتیمانییەکان زۆر خزمەت بە ڕاستییەکە ناکات، هەوڵی بنەڕەتی ئێمە دیموکراسیکردنی تورکیایە، بۆیە لە رۆژەڤمان هیچ بابەتێک یان کێشەیەک نییە لەگەڵ ئەم ماددانەی کە باست لێوە کرد.