لە نزیک پاڵاوگەی بێجی درۆنێک خرایە خوارەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی تەمووزی 2025، بڵاوی کردەوە، بەرگریی ئاسمانیی عێراق درۆنێکی نەناسراویان لە نزیک پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین خستووەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند "درۆنەکە، پێش ئەوەی بخرێتە خوارەوە، بەنزمی لە نزیک پاڵاوگەکە دەفڕی، هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی تۆمار نەکراوە."

ئاماژەی بەوەش کرد "تیمەکانی ئەندازیاریی سەربازی و ئاسایشی نیشتمانی گەیشتوونەتە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە درۆنەکە و سەرچاوەکەی."

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە دوای هێرشە مووشەکییەکانی شەوی دووشەممە، بۆ سەر فڕۆکەخانەی کەرکووک، گرژییە ئەمنییەکان زۆرتر بوونە.