ترامپ له ئێران دهپاڕێتهوه كه ئهم وهرزشكاره له سێداره نهدهن
زیاتر له 10 ههزار واژۆ كۆكراوهتهوه بۆ ئهوهی ژیانی ئهم وهرزهشكاره ئێرانییه رزگار بكهن
تەلەفزیۆنی فەرمی ئیران گرتەی ڤیدیۆیی دانپێدانانی نەڤید ئەفكاری پاڵەوانی زۆرانبازی ئیرانی پەخش كرد، كە بەهۆی كوشتنی پاسەوانێك لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2018 تاوانبار كراوە.
لە گرتە ڤیدیۆیەكە ئەفكاری دەردەكەوێت و دان بە تاوانەكەی دەنێت و دەڵێت: " دوو چەقۆم لێدا"، بەڵام لە گرتەیەكی دیكهی ڤیدیۆیی دا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پۆست كراوە نەڤید دەڵێـت: لەژێر كاریگەری ئازار و ئەشكەنجە دانی بە تاوانەكەی ناوە.
كەیسی ئەفكاری رەخنەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا هاتە سەرهێڵ و داوای لە دەسەڵاتدارانی ئیرانی كرد ئەفكاری تەمەن 27 ساڵ لە سێدارە نەدەن.
ترامپ لە تویتەر تویتێكی كردووە و دەڵێت: "بۆ دەسەڵاتدارانی ئیران، سووپاسگوزاردەبم ئەگەر ژیانی ئەو گەنجە رزگار بكەن و لە سێدارەی نەدەن".
به گوێرهی میدیاكان زیاتر لە 10 هەزار واژۆ كۆكراوەتەوە و داوای رزگاركردنی ژیانی ئەو وەرزشكارە ئیرانییە دەكەن، چالاكوانان دەڵێن ئێستە ئەفكاری رەوانەی ژووری پەروەردە كراوە لە بەندیخانە.
دادگای باڵای ئیران بڕیاری دا بە لەسێداردانی نەڤید ئەفكاری تا مردن بەهۆی كوشتنی كەسێك بەچەقۆ، هەروەها دادگا لەسەر هەمان تاوان بڕیاری دا بەبەندكردنی دوو برای ئەفكاری بەناوەكانی وەحید و حەبیب ئەوەی یەكەمیان بە 54 ساڵ و ئەوەی دووەمیان بە 27 ساڵ.
لەلایەكی تر چالاكوانانی بواری مرۆیی لە ئیران لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەتایبەت لە تویتەر، دەڵێن دانپێدانانی ئەفكاری لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئیران سیناریۆی دووبارە و درۆیە و جێگەی شەرمەزارییە بۆ دهسهڵاتدارانی ئیران.
مەسعوود حەسەن
