باخچەلی: پێویستە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە زوو تەواوبکرێت

سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند: پێویستە ئاشتی بەسەر ناوچەکە دا زاڵ بێت و بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایانانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ. 

سێشەممە،1ـی تەمووز 2025، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، لەکاتی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، ڕایگەیاند: ئەو ھێرشە قێزەونەی لە بەناو گۆڤارێکی گاڵتەجاڕیدا کراوەتە سەر پێغەمبەرمان  بەتوندی سەرکۆنەی دەکەم.

سەرۆکی گشتیی مەهەپە ، دەربارەی پرۆسەی ئاشتی ئاماژەی بەوە دا، پێویستە هەرچی زووە پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە تەواو بکرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایانانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ".

باخچەلی گوتیشی: پێویستە  هیوا و ئۆمێد بگەڕێتەوە و  ئاشتیی بەسەر ناوچەکە دا  زاڵ بێت. لەمە بەدوا  گەڕانەوە نییە بۆ دواوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment