مایکرۆسۆفت نوێترین ئامێری ئێکسبۆکسی بڵاوکردەوە
جیاوازی هەیە لە ئامێرەکانی پێشوو
K24- هەولێر:
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نوێترین ئامێری ئێکسبۆکسی بە ناوی ئێکسبۆکس سیریەس ئێس بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی تویتێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ئامێرەکە نرخەکەی نزیک لە 300 دۆلار ئەبێت و بچووکترین ئامێری ئێکسبۆکسە تاوەکو ئێستا دروست کرابێت.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئەم جۆرە ئێکسبۆکسە، دیسک درایڤی نییە، بەڵکو دەبێت بەکاربەران لە رێگای ئینتەرنێت یارییەکان بکڕن ئەوەش لە رێگای بازاڕی ئۆنڵاینی مایکرۆسۆفتەوە دەبێت.
ئێکسبۆکس یەکێکە لە رکابەرەکانی پلەی ستەیشن، بەڵام لە ماوەی رکابەری هەردوولا، پلەیستەیشینی سەر بە کۆمپانیای سۆنی، سەرکەوتنی زیاتری بەدەستهێناوە و فرۆشی زیاترە.