زیندانییەک لەنێو چاکسازیی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەستدا

زیندانییەک کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە، ئەمڕۆ لەنێو چاکسازیی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، سەرچاوەیەک لەنێو زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی بەکوردستان 24ـی ڕاگەیاند: زیندانییەک کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە  و لەدایک بووی ساڵی 1972ـە، گیانی لەدەست داوە، ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: ئەو زیندانییە کاتژمێر 5:36 خولەکی بەیانی بەهۆی دابەزینی ئۆکسجینەوە لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوەو لەوێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات،  پێشتر زیندانییەکە هیچ نەخۆشی نەبووە، ماوەی سزاکەشی لەزیندان دوو ساڵ بووە، ناوی زیندانییەکە (لوقمان حوسنی محەممەد عەلی)ـیە. 

 
Fly Erbil Advertisment