فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەحمەد حاجی ڕەشید دەرچوو

ئەحمەد حاجی ڕەشید
ئەحمەد حاجی ڕەشید

دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، لە ڕێکەوتی 4ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ، بە پێی ماددەی (266) لە یاسای (سزاکان)، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حەمەڕەشید ئەحمەد، ناسراو بە (ئەحمەد حاجی ڕەشید) دەرکردووە.

دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 4ـی حوزەیرانی ئەمساڵ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەحمەد حەمەڕەشید ئەحمەد، ناسراو بە (ئەحمەد حاجی ڕەشید) دەرچوو، بۆ ڕۆژی دواتر فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە نووسراوی 1980، داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کردووە تۆمەتبارەکەیان بە دەستگیرکراوی ڕادەست بکات.

لە نووسراوەکەی فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێردا هاتووە، (ئەحمەد حاجی ڕەشید) لە لایەن ئێمەوە تۆمەتبار کراوە بە پێی ماددەی (226) لە یاسای (سزاکان). کە تۆمەتی ناڕاستی بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبەستووە و تۆمەتەکانی مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی هەرێم.