دوو درۆن لە ڕۆژئاوای هەولێر خرانە خوارەوە

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دوو درۆن لە ڕۆژئاوای هەولێر خرانە خوارەوە و پاشماوەکانیشیان لە چۆلەوانی کەوتوونەتە خوارەوە.
پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی گوت: دوو درۆن لە ڕۆژئاوای هەولێر، خرانە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا، پاشماوەکانی ئەو دوو درۆنە لە چۆلەوانی کەوتوونەتە خوارە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددەی نەبووە.