24 کەس لە لافاوی تێکساسی ئەمەریکا گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ، ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا دووچاری لافاو بووەتەوە کە بەهۆیەوە، زیانی گیانی و ماڵیی زۆر کەوتووەتەوە.

حکوومەتی خۆجێی ویلایەتی تێکساس ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو لافاوەی ویلایەتەکەی لە دوێنێ هەینییەوە گرتووەتەوە، چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و چەندی دیکەش بێ سەروشوێنن کە زۆرینەیان منداڵن.

دان پاتریک، جێگری حاکمی ویلایەتی تێکساس بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: ژمارەیەک لەوانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە منداڵن، دەشڵێت: تا ئێستا "نزیکەی 23 کچ" لە کەمپی میستیک لە کەناری ڕووباری گوادالوپ شوێن بزرن بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی کە لە ماوەی 45 خولەکدا هەشت مەتر بەرزبووەتەوە و تا ئێستا نەدۆزراوەنەتەوە.

پاتریک ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە بەو واتایە نییە کە منداڵەکانمان لەدەستدا بێت، بەڵکو ڕەنگە خۆیان گەیاندبێتە سەر دارەکان، یاخود هیچ ئامرازێکی پەیوەندیکردنیان نەبێت".

پاتریک نامەیەکی بەڕێوەبەری کەمپی هاوینەی خوێندەوە کە لە کۆتایی هەفتەی پشووی چوارەمی تەمموزدا نزیکەی 750 کەس تێیدا بەشدارییان کردبوو، لە نامەکەدا بەڕێوبەری کەمپەکە دەڵێت: " کارەبا و ئاو، هەروەها وای فامان نییە.