ئەمڕۆ ١٧مین لوتکەی بریکس لە بەڕازیل دەست بەکارەکانی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی تەمموزی 2025، سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی بریکس لە ڕیۆدی جانیرۆی بەڕازیل کۆدەبنەوە.

ئەجێندانی سەرەکی دیدارەکە، چاکسازیە لە دامەزراوەکان و هەنگاونانە بەرەو یەکێتیی لە جیهانێکی دابەشبوودا.

هەروەها یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان پرسی سەپاندی باجەکانی ئەمەریکایە بەسەر بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە بریکس.

لوتکەی بریکس بڕیارە تا هەشتی ئەم مانگە بەردەوام بێت، بۆ جاری یەکەمیشە، شی جیپینگ، سەرۆکی چین بەشداریی لوتەکەکە ناکات و هاوکات عەباس عێراقچیش، بە نوێنەرایەتی ئێران چووەتە بەڕازیل بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بریکس.

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی بریکس لەسەدا 40ـی کۆی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن و ڕێکخراوەکە لەساڵی 2009وە دامەزراوە

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment