یەکێتی ئەورووپا جێگرەوەی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیی دروست دەکات

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، کۆمیسیاری باڵای ئەورووپا و فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە پرۆژەیەکیان گەڵاڵە کردووە لەبارەی دروستکردنی ڕێکخراوێکی سەر بە یەکێتی ئەورووپا کە ببێتە جێگرەوەی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیی.

ڤۆن دێرلاین ئاشکرای  کرد، یەکێتی ئەورووپا پلانی ئەوەی هەیە لە ڕێکخراوە نوێکەدا هاوبەشیی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئاسیادا بکات کە هەمان کاریگەری ئەو وڵاتانەیان هەیە کە لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانین، ئاماژە بەوەش دەکات هاوبەشییەکە لەسەر بنەمای هەماهەنگیی گشتگیرە بەتایبەت لە زەریای هادی، هاوبەشییەکە هەریەک لە"ئوستراڵیا، برۆنای، کەنەدا، چیلی، ژاپۆن، مالیزیا، مەکسیک، نیوزلەندا، پێرۆ، سەنگافورە و ڤێتنام" لەخۆ دەگرێت، بۆ یەکەمجار بەریتانیاش دەچێتە پاڵ ئەو ڕێکخراوە نوێیەی یەکێتی ئەورووپا بەبێ بەشداریی ئەمەریکا.

هاوکات فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، وردەکاری ڕێکخراوە نوێکەی یەکێتی ئەورووپای ئاشکرا کرد و گوتی: ڕێکخراوە نوێکەی یەکێتی ئەورووپا، هەنگاو بە هەنگاو دەبێتە جێگرەوەی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی، ئێستا ئەورووپا هیچ شتێکی لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیی نەماوە کە بارەگاکەی لە جنێفە، دەڵێت: ساڵانێکە لەسەر بنەمای کۆن کار دەکات و هیچ چاکسازییەکی نەکردووە بەهۆی ئەو نا تێکگەیشتنەی لەنێوان ئەندامانی ڕێکخراوەکە هەیە.

 مێرز ڕایگەیاند: لە ساڵی 2016ـەوە لەسەردەمی باراک ئۆبامادا، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بەربەست لەبەردەم کارەکانی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیی دروست دەکرێت و وای کردووە ڕێکخراوەکە دووچاری شکستی زۆر ببێتەوە، بەشێوەیەک نەیتوانیووە چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێو ڕێکخراوەکە بکات.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا تیشکی خستە سەر ئەوەی، حکوومەتەکانی پێشووی ئەمەریکا بە کۆمارییەکان و دیموکراتەکانیشەوە، بەربەستییان بۆ دامەزراندنی چەند دادوەرێک دروست کردووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێو ڕێکخراوەکە بەشێوەیەکی یاسایی بەهۆی ناڕەزایەتییان بەرانبەر دوا بڕیارەکانی دادوەران سەبارەت بە ڕێکخراوەکە، ئەمەریکییەکان پێیان وابوو، بڕیارەکانی دادگاکە زیان بە بەرژەوەندییەکانی نیشتمان دەگەیەنێت.

 

 

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment