پوتن: هاوکاری ئەمەریکامان کرد سەربەخۆی لە بەریتانیا بەدەست بهێنێت

ێتسەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە پشتگیری کردنی و دابینکردنی چەک و هاوکاری دارایی، یارمەتی ئەمەریکای داوە سەربەخۆیی لە بەریتانیا بەدەست بهێنێت.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی گوتی: ڕووسیا و ئەمەریکا پەیوەندییەکی مێژووی و تایبەتەییان هەیە، هاوکاریی ئەوانمان کرد کە سەربەخۆیی لە بەریتانیا بەدەست بهێنێت.

سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەشی دا، وڵاتەکەی پشتگیری ئەمەریکای کرد، چەک و هاوکاری دارایی بەو وڵاتە بەخشی. گوتیشی: لە شەڕی ناوخۆی ئەمەریکا لە ساڵی 1861 بۆ 1865 پشتگیری بەرەی باکوورمان کرد.

ڤلادیمێر پوتن باسی لەوەش کرد، ئەو ڕووداوانەی لە نێوانیان ڕوویان داوە، وای کردووە کە ئەو دوو وڵاتە لێک نزیک بن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کرێملین، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە ٣ی تەممووزدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و باسی لە پشتیوانی مێژوویی ڕووسیا بۆ سەربەخۆیی ئەمەریکا کردووە.