کتێبی 'مافەکانی خانەنشینی فەرمانبەران' بڵاوکرایەوە

کتێبی (مافەکانی خانەنشینی فەرمانبەران-بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی هەموارکراو) کەوتە بەردەستی فەرمانبەران.
کتێبی (مافەکانی خانەنشینی فەرمانبەران-بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی هەموارکراو) لە دوو توێی 212 لاپەڕەیی لە لایەن فەتحی مستەفا خدر کاکەشین، بەرێوەبەری کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڵاوکرایەوە.
لە کتێبەکەدا شرۆڤەکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، بەشێوەیەکی سادە و بە نموونەی شیکاریی بۆ گشت فەرمانبەران و خانەنشیان باسکراوە، تاوەکوو بتوانن بە ئاسانی سوودی لێ وەرگرن.
هەروەها لە کتێبەکەدا باس لە خزمەتی خانەنشینی و چۆنیەتی هەژمارکردنی مووچە و مافەکانی خانەنشینی کردووە، بۆ ئەوەی گشت فەرمانبەران لە کاتی خانەشینی لە مافەکانیان دڵنیا بن.
هەروەها دەقی یاسایی خانەنشینی یەکگرتوو بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، کە هەمواری یەکەمی یاساکە و گشت بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەخۆ دەگرێت، لە کتێبەکەدا نووسراوەتەوە.
مەبەست لە نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە ئەوەیە، گشت فەرمانبەران لە کاتی خانەنشینبوونیان بەمافە یاساییەکانی خانەنشینبوونیان ئاشنا بن و بە وردی بزانن مافەکانیان چییە بۆ ئەوەی نەفەوتێت.