شانەی راگەیاندنی ئەمنی: چوار ئەمیری داعش کوژران
دووانیان پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە
K24 - هەولێر
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی کوژرانی چوار ئەمیری داعشی له بۆسه‌یه‌كدا لە پارێزگای سامەڕا راگەیاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، هێزێكی هاوبه‌ش له لیوای تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌را و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی توانیویانە دوێنێ (هەینی، 11-9-2020) له بۆسه‌یه‌كدا چوار لە گرنگترین بەرپرسی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی باشووری سامه‌را بكوژن.
شانه‌كه ئاماژه‌ی بەوە داوە؛ دوو له كوژراوه‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامە و کاریان لە رێکخراوی داعش ئاشکرا نەکردووە.
کوشتنی ئەو چوار ئەمیرەی داعش لە کاتێکدایە بەگوتەی هێزە ئەمنییەکان، ئێستا سوپا و هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کردووە لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و دەستگیرکردنی ئەوانەی لەیاسا دەرچوون.
هـ.ر.