سوپاسالاری ئێران: به هه‌موو هێزمانەوە وه‌ڵامی له‌خۆباییبوونی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلمان دایه‌وه

سوپاسالار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ده‌ڵێت، جه‌نگیی 12 ڕۆژه كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنرا، شه‌رعیه‌تی ئێرانی بۆ جیهان سه‌لماند؛ ده‌شڵێت، تاران به هه‌موو هێزییه‌وه وه‌ڵامی له‌خۆباییبوونی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی دایه‌وه.
سێشه‌ممه، 8ـی ته‌ممووزی 2025، عەبدولڕەحیم مووسەوی، سوپاسالار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خالید بن محه‌ممه‌د عه‌تییه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر گوتوویه‌تی، قه‌ته‌ر به متمانه‌وه پشتگیریی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات. هاوكات سوپاسی قه‌ته‌ری كردووه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
عەبدولڕەحیم مووسەوی گوتووشیه‌تی، جه‌نگیی 12 ڕۆژه شه‌رعیه‌تی ئێرانی بۆ جیهان سه‌لماند كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پابه‌ندیی هیچ بنه‌ما و نه‌ریتێكی نێوده‌وڵه‌تیی نابن.
سوپاسالار و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، تاران به هه‌موو هێزییه‌وه وه‌ڵامی له‌خۆباییبوونی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی دایه‌وه.
سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، هێرشی فراوانی ئاسمانی کردە سەر ئێران و جەنگێکی 12 ڕۆژە لە نێوانیان هەڵگیرسا، دواجار ئەمەریکا بە فڕۆکە B-2 لە بەرەبەیانی یەکشەممە 22ـی هەمان مانگ هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران (فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان) و دوای هێرشەکەش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "دامەزراوەی فۆردۆ کۆتایی پێهات و ئێستا کاتی ئاشتییە"، بەڵام کاتژمێر حەوتی بەیانی سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، لەسەر پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ، هەردوو لایەنی جەنگەکە دەست بەرداری هێرشکردنە سەر یەکتر بوون و ئاگربەست ڕاگەیاندرا.