دادگای باڵای تاوانی نێودهوڵهتیی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دوو سەرکردەی باڵای تاڵیبان دەرکرد
دادگای باڵای تاوانی نێودهوڵهتیی، بە تۆمەتی تاوانی جەنگیی دژی مرۆڤایەتی و سنووردارکردنی مافەکانی ئافرەت، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دوو سەرکردەی باڵای تاڵیبان دەرکرد.
سێشەممە 8ی تەممووزی 2025، دادگای باڵای تاوانی نێودهوڵهتیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، بەڵگەی پێویستییان هەیە، کە هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، ڕابەری باڵای تاڵیبان و عەبدولحەکیم حەقانی، سەرۆکی دادوەری تاڵیبان، لەسەر بنەمای ڕەگەز، تاوانی دژی مرۆڤایەتییان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، سەرەڕای ئەوەی حکوومەتی تاڵیبان یاسا و بنەمای تایبەتی لەسەر هاووڵاتییان سەپاندووە، بەڵام لە یاسا و سنوورەکاندا ڕەگەزی ئافرەت بە تایبەتی و بە مەبەست بە ئامانج گیراون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی دادگای باڵای تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە، تاڵیبان بە توندی ماف و ئازادییەکانی ئافرەتی لە بوارەکانی پەروەردە، ژیانی تایبەت و خێزان و چالاکییەکانی سنووردار کردووە.
ئاماژەشی داوە، حکوومەتی تاڵیبان هەندێک کەسی بەهۆی دەربڕینی ناسنامەی ڕەگەزی بە ئامانج گرتووە، بە بیانووی ئەوەی لەگەڵ سیاسەتی حکوومەت ناگونجێت.
دادگای باڵای تاوانی نێودهوڵهتیی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئهو سهركردانهی تاڵیبان ئهو تاوانانهی لهسهریان ساغ بووهتهوه، لە 15ـی ئابی 2021 لە کاتی وەرگرتنهوهی دهسهڵات تاوەکو 20ـی کانوونی دووەمی 2025 ئهنجامیان داوه.