باخچەلی: تورکیا بەخێرایی بەرەو ئاشتیی هەنگاو دەنێت
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باسی لەوە کرد، تورکیا بەخێرایی بەرەو ئاشتیی هەنگاو دەنێت.
سێشەممە، 8ـی تەمووزی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا پێشهاتە گرنگەکان سەبارەت بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر له ئارادان، هەندێک لایەن ڕاستییەکان دەشێوێنن. گوتیشی، تورکیا لە ناوەڕاستی پرۆسەیەکی مێژووییدایە و چاوپۆشی لەو کەسانە ناکەن کە هەوڵ دەدەن کەشێک لە باسوخواسی ناڕاست دروست بکەن بۆ پرۆسەکە.
باخچەلی گوتیشی: توركیا بەخێرایی بەرەو ئاشتی و ئارامی هەنگاو دەنێت و هەنگاوەکان بە شێوەیەکی تۆکمە و دروست دەنرێن.
لەلای خۆیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لەنوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، دەرفەتێک دروستبووە کە بەسەر پرسێکی 100 ساڵە زاڵ دەبن و لە کێشەی تیرۆر لە تورکیا ڕزگارییان دەبێت.
دەشڵێت، پێویستە کورد و تورک دەست لە نێو دەست بن و ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەگەری بەفیرۆچوونی ئەم دەرفەتە ئیتر جارێکی دیکە پرسێکی چارەسەری نایەتە ئاراوە، بەڵام ئەگەر ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە، ئەگەری هەیە تورکیا بێتە نێو یەکێتی ئەورووپا و ئەمەش بۆ ئایندەی هەمووان زۆر باش دەبێت.