ماکرۆن: دەبێت فەرەنسا و بەریتانیا پێکەوە کار بکەن
سەرۆکی فەرەنسا لە پەرلەمانی بەریتانیا لە بارەی چەند پرسێک قسەی کرد و لە نێوانیاندا، پرسی غەززە، بڕیاری دەرچوونی بەریتانیا لە ئەورووپا و شەڕی ئۆکرانیا.
سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە گوتارەکەیکدا لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئەو سیستمه نێودەوڵەتییەی کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دامەزرا، دەبێت فەرەنسا و بەریتانیا پێکەوە کار بکەن.
سەرۆکی فەرەنسا جەختیشی کردەوە، وڵاتانی ئەورووپا هەرگیز دەستبەرداری ئۆکرانیا نابن و بەریتانیا و وڵاتەکەی تا دوا خولەک بۆ ئاشتیی لە ئۆکرانیا دەجەنگن.
لەبارەی غەززەوە، ماکرۆن داوای دەستبەجێ ئاگربەستی بێ مەرجی کرد. دووپاتیشی کردەوە، ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین تاکە ڕێگەیە بۆ چارەی ئاشتییانە.
لەبارەی برێکست ماکرۆن گوتی: بڕیاری دەرچوونی بەریتانیا لە ئەورووپا مایهی نیگەرانی بوو، بەڵام ڕێز لە بڕیاری هاووڵاتییان دەگرین.
لە دوای بڕیاری برێکست، ماکرۆن دەبێتە یەکەم سەرکردەی ئەورووپا کە لە پەرلەمانی بەریتانیا گوتار بدات و بڕیاریشە سێ ڕۆژ لە بەریتانیا بمێنێتەوە.