ئەشواق جاف: بەغدا کار بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت: ئەوەی بەغدا نەیتوانی بەهێز بیکات، ئێستا بە نایاسایی و نادەستووری دەیکات.

ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی تەمووزی 2025، لە میانی بەشداریی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24، گوتی: بەغدا کار بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەوەی بەغدا نەیتوانی بەهێز بیکات، ئێستا بە نایاسایی و نادەستووری دەیکات.

ئەشواق جاف گوتیشی: هۆکارەکان سیاسین و تەکنیکی نین. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، سیاسه‌تی ئێستای به‌غدا به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ شێوازێكی دیكه‌ی ئه‌نفالكردنی كورد وه‌سف كرد.

ئەشواق جاف، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بەغدا كات به‌فیڕۆ ده‌دات، هاوكات حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێکی بەغدای نەهێشتووەتەوە. هەروەها داواشی كرد سەرجەم لایەنە کوردییەکان دژ بە زەوتکردنی ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەک دەنگ بن.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment