ترەمپ: ئەوەی لە کەرتی غەززە دەگوزەرێت دۆخێکی کارەساتبارە

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئەمشەو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆکانیان زیاتر لەسەر کەرتی غەززە دەبێت و دەیانەوێت دۆخەکە چارە بکەن.
سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، گوتی: گورزەکانمان لە ئێران تواناکانمانی بە جیهان نیشان دا، هەروەها دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان بە تەواوی لەناو برد.
سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، هێزەکانی ئەمەریکا کارێکی باشیان نەکرد کاتێک ئەفغانستانیان جێهێشت، بەڕاستی بڕیاری جێهێشتنی وڵاتەکە جێگەی شەرمەزاری بوو.
هاوکات لەبارەی غەززەوە، ترەمپ، ڕایگەیاند: ئەمشەو لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆکانیان زیاتر لەسەر کەرتی غەززە دەبێت و دەیانەوێت دۆخەکە چارە بکەن.
دەشڵێت: ئەوەی لە کەرتی غەززە دەگوزەرێت دۆخێکی کارەساتبارە، دەمەوێت چارەی بکەین و لەو بڕوایەدام لایەنی بەرامبەریش دەیەوێت دۆخەکە چارە بکات.
ناوبراو باسی لە پوتن کرد و گوتی: من هیچ لە پوتن ڕازی نیم و دڵخۆشیش نیم بە کارەکانی، چونکە ئەو زۆر کەس دەکوژێت.