فەرەنسا: دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە

نیکۆلاس لێرنەر، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەشێک لە کۆگاکانی یۆرانیۆمی ئێران کە زۆر پیتێنراون بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەناوچوون، بەڵام شوێنی ئەو کۆگایەی ماونەتەوە و تا ئێستا نادیارە.

لێرنەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: هەموو لایەنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دوای چەند مانگێک لە هێرشە ئاسمانییەکان پاشەکشەیان پێکرا.

گوتی: پاریس ئاماژە بۆ شوێنی کۆگای یۆرانیۆمی ئێران کە زۆر پیتێنراوی ئێران هەیە، بەڵام شوێنەکەی پشتڕاست ناکرێتەوە تا ئەو کاتەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان نەگەڕێتەوە بۆ ئێران.

کاربەدەستانی ئەورووپایی ڕاپۆرتیان دا هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، تارانیان توورە کردووە و سەرکردەکانی ئێران زیاتر ئارەزوو بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دەکەن.

سێ بەرپرسی ئەورووپی شەممەی ڕابردوو ڕایانگەیاند "ڕێککەوتنێک پێویستە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هەروەها هێرشەکانی ئەمەریکا هانی تارانی داوە بۆ ئەوەی بە نهێنی چەکی ئەتۆمی دروست بکات".