سوپای ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسی جبەخانەی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند

چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، سوپای ئیسرائیل کوشتنی حوسێن عەلی مەزهەر، بەرپرسی جبەخانەی کەرتی زەهرانی سەر بە یەکەی بەدری حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.
ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، "سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەی بابل لە باشووری لوبنان، لە ئەنجامدا حوسێن عەلی مەزهەر، بەرپرسی جبەخانەی کەرتی زەهرانی یەکەی بەدری حزبوڵڵای لوبنان کوشت."
ئەدرەعی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو بەرپرسە لە چوارچێوەی بەرپرسیارەتییەکەی، پلانی هەڵدانی چەندین مووشەکی بۆ سەر هێزەکان و وڵاتی ئیسرائیل داناوە، هەروەها لەم دواییانەشدا هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی یەکەکانی تۆپخانەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان داوە."
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتیشی، "چالاکییەکانی حوسێن عەلی مەزهەر پێشێلکردنی ئاشکرای لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە، هەروەها ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەی."
ڕۆژی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی تەرابلوس لە باکووری لوبنان، ئەندامێکی دیاری حەماسیان کردووەتە ئامانج.
#عاجل 🔸هاجم جيش الدفاع يوم أمس في منطقة بابلية في جنوب لبنان وقضى على الارهابي المدعو حسين علي مزهر مسؤول ادارة النيران في قطاع الزهراني التابع لوحدة بدر في حزب الله.
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) July 9, 2025
🔸في اطار مهام منصبه دفع الإرهابي بمخططات إطلاق قذائف صاروخية عديدة نحو دولة إسرائيل وقوات جيش الدفاع. كما… pic.twitter.com/FTEKWaZqPp