بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لەناو گەنجان زیادی کردووە

هۆکارەکەی بزانە

K24- هەولێر:

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی ئاشکراکردووە، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵنەکراو لە جیهان لە ناو گەنجان زیادی کردووە.

یەکێتی تەندروستی دڵی ئەمەریکا هەستاوە بە ئەنجامدانی توێژینەوەکە و تێیدا ئەوەی خستووەتەوەڕوو، تەنها لە ئەمەریکا بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە ناو گەنجان بە رێژەی 10% زیادی کردووە.

برێنت ئیگان، پزیشکی نەخۆشییەکانی دەمار و دڵ لە زانکۆی ساوز کارۆلینا دەڵێت، بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن، تەنها دوو رێگا هەیە، یەکەم گۆڕینی شێوازی ژیان و خواردن، دووەم بەکارهێنانی دەرمانی پێویست.

دەشڵێت، ئەگەر لە کاتی خۆی بەرزی فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ نەکرێت، لە داهاتوو ئەگەری جەڵتەی دڵ زۆر زیاد دەکات.

ئەو پزیشکە هۆشدارییش دەدات، بەرزی فشاری خوێن وەکو بکوژێکی نهێنی وایە و ئەگەری هەیە لە هەرکاتێکدا رووبەڕووی مردنمان بکاتەوە، بۆیە زۆر گرنگە گەنجان ئاگاداری خواردن و جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و فشاری دەروونیان بن.