جەدعوون ساعر: لەسەر بهدیهێنانی ئاگربەستی غەززە ڕژدین
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە جیددی کار لەسەر بهدیهێنانی ئاگربەستی غەززە دەکەن، گوتیشی لە داهاتوودا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی دەدەین.
چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، جەدعوون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەسەر هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە و گەڕاندنەوەی بارمتهكان جیددییە. گوتیشی: پێم وایە ئاگربەستەکە ڕادەگەیەنین.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەشی دا، ئەگەر گەیشتینە ئاگربەستێکی کاتی، ئەوا هەوڵ بۆ بهدیهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی دەدەین.
سێشەممە، 8ـی تەممووزی 2025، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئاگربەستی غەززە زۆر نزیکە و هیوادارین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بگەینە ئاگربەستی 60 ڕۆژە.
ستیڤ ویتکۆف، ئاماژەشی دا، کار لەسەر کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی حەماس و ئیسرائیل دەکەین، تاوەکوو ئێستاش لەو چوار کێشهی له نێوان ههردوولادا ههبوو بۆ ئاگربهستهكه، سێیانمان چارە کردووە.