دەم پارتی: تۆمارە ڤیدیۆکەی ئۆجەلان بووە ڕۆژەڤی تورکیا و جیهان

گوتەبێژی دەم پارتی دەڵێت: شاندێکی دەم پارتی لە کاتی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئامادە دەبێت و پرۆسەی چەکدانانهكهش لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی په‌كه‌كه‌یه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی تەمووزی 2025، ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوای 26 ساڵ، لە ئیمرالی تۆماری ڤیدیۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلانمان بینی، ئەم تۆمارە بووە ڕۆژەڤی تەواوی تورکیا و تەنانەت جیهانیش، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات، پرسی کورد تەنیا پرسی تورک نییە.
هەروەها گوتی: شاندێکی دەم پارتی 11ـی تەممووز سەردانی شاری سلێمانی دەکات، بۆ ئەوەی لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک ئەندامی پەکەکە ئامادە بن.
ئایشەگول باسی لەوە کرد، چەکدانانی پەکەکە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی ئه‌و پارته‌یه.
چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، دوای 26ساڵ پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سه‌باره‌ت به‌كێشه و ڕێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی پێی گه‌یشتووین به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیانه‌م زانی به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دووباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش دا: پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی 27ـی شوباتی 2025 بۆ ئاشتی و دیموكراتی، هەروەها ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كوو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه ڕۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
ئۆجه‌لان گوتیشی: به ئاشكرا ئه‌وه‌دەڵێم هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه، سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.