تۆم باراک بۆ کوردستان24: نامانەوێت بەپەلە لە سووریا بکشێینەوە
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا ڕەتی کردەوە هێزەکانیان لە سووریا بکشێننەوە، بەڵکوو سەرنجیان لەسەر بەهێزکردنی پێگەکانیانە لەو وڵاتە.
چوارشهممه، 9ـی تهممووزی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا بە پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سەرنجمان لەسەر کشانەوە یان زیادکردنی سەربازیی وڵاتهكهمان لە سووریا نییە، بەڵکوو سەرنجمان لەسەر ئەوەیه پێگەکەمان لەو وڵاتە بەهێزتر بکەین، متمانەی تەواویشمان بە حکوومەتی نوێی سووریا هەیە.
تۆم باراک گوتیشی: نامانەوێت بە پەلە لە سووریا بکشێینەوە، بۆ ئەوەی وەکوو ئهوهی له ئەفغانستان ڕووی دا، دووباره نهبێتهوه.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا دووپاتیشی کردەوە، هێزهكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) هاوبەشێکی سەرەکی و کارای ئەمەریکایە، بۆیە گهرهنتی ئەوە دەکەین کە لە حکوومەتی سووریا دەرفەت بۆ هەسەدە هەبێت و بە ڕێزلێگیراوییهوه تێکەڵی حکوومەتی ئهو وڵاته ببن. گوتیشی: دەزانم ئەوە بۆ هەسەدە قورسە، بەڵام تاکە ڕێگە بۆ ئەوان دیمەشقە.
تۆم باراک باسی لەوەش کرد، دڵخۆشە کە حکوومەتی سووریا هەموو هەوڵێک دەدات ڕێگەیەک بۆ ئەو ئامانجە بدۆزێتەوە.