ئاک پارتی: کورد لە تورکیا قبووڵکراوە و چیتر هیچ بنەمایەک بۆ توندوتیژی نەماوە

گوتەبێژی ئاک پارتی باس لەوە دەکات، دەیانەوێت پرۆسەی چەکدانان لە چەند مانگێکدا تەواو بکرێت و قبووڵ ناکەن لایەنی سێیەم لە پرۆسەکەدا بەشدار بێت.
چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاک پارتی ڕایگەیاند، بوونی کورد لە تورکیا قبووڵکراوە و چیتر هیچ بنەمایەک بۆ توندوتیژی نەماوە، کۆمیسیۆنی پەرلەمان تەنیا بۆ پڕۆسەی چەکدانان ودەرکردنی یاسای پێویستە.
چەلیک ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا مۆدێلی خۆی لە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکەدا جێبەجێ دەکات و ئەوەش نموونەیە بۆ هەموو کێشەکانی ناوچەکە و هەروەها ئەوان بەشداریی لایەنی سێیەم لە پرۆسەکەدا قبووڵ ناکەن، ئەمە پڕۆژەیەکی تەواو دەوڵەتییە و ئەوان مۆدێلی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
چەلیک باسی لەوەش کرد، ئەوان دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە لە ماوەی چەند مانگێکدا تەواو بکرێت، چونکە تا زیاتر بخایەنێت دەستوەردان و ئەگەری لەناوچوون زیاتر دەبێت و هەروەها پرۆسەی چەکدانان لە ڕۆژئاوا، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جیا ئەنجام دەدرێن.
عومەر چەلیک دەڵێت: ئەوان دەیانەوێت حکوومەتی دیمەشق دەسەڵاتی خۆی لە هەموو ناوچهكانی سووریا بەهێزتر بکات و هێزەکانی سووریای دیموكرات (ههسهده) بچێتە ناو سوپای فهرمی سووریا و ڕێککەوتنی 10ـی ئادار له نێوان ئهحمهد شهرع، سهرۆكی سووریا و مهزڵووم عهبدی، فهرماندهی گشتیی ههسهده جێبەجێ بکرێت.